دەروازەی تۆمارکردن بۆ حەج، تۆماری ساڵانەی حاجییان

ساڵانە دەتوانن لە ڕێگەی دەروازەی حەجەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، وە ئاگاداری ئەنجامی تیروپشکەکان بن.

تاکو ئێستا 0 داواکاری پێشکەشکراوە

داواکاری نوێ

پرۆسەی تۆمارکردن ئاسانە

تکایە بە وردی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بخوێنەرەوە و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە بۆ ئەوەی بێبەش نەبیت لە پڕۆسەی حەج

ڕێنماییەکان بخوێنەرەوە

تکایە بە وردی گشت ڕێنماییەکان بخوێنەرەوە دەربارەی جۆر و پۆلێنەکانی حەج.

ڕێنماییەکان بخوێنەرەوە
داواکاری نوێ تۆمار بکە

داواکاریی نوێ تۆمار بکە بە پڕکردنەوەی زانیاری داواکراو، پاش پاشەکەوتکردن بە داواکارییەکەتدا بچۆرەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی زانییاریەکانت، پاش دڵنیابوونەوە داواکارییەکەت پێشکەش بکە.

بینینی داواکارییەکان

لە گشت کاتێکدا دەتوانیت داواکارییە پێشکەشکراوەکانت ببینیت بە بەکارهێنانی ژمارەی مۆبایل. بە مەبەستی بینینی دۆخی داواکاری، یان گۆڕانکاریکردن لە داواکارییەکانت.

چاوەڕێی تیروپشک بکە

لە پاش تیروپشک، لە ئەنجامەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو ئاگادار دەکرێیتەوە.

جۆری داواکاری

لە هەر شوێنێک بیت، دەتوانی خۆت تۆماربکەیت بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی حەج بە پڕکردنەوەی فۆڕمی بەرجەستەکراوی:

هەموو شتێک کە پێویستە بیزانیت

پرسیارە باوەکان

ئایا پاسپۆرت یان پێناسی دیجیتاڵیم نەبێت دەتوانم داواکارى حەج پێشکەش بکەم؟

نەخێر، پێویستە هەڵگری پاسپۆرتى عێراقی و خاوەنی پێناسی دیجیتاڵی بیت، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری حەج.

    ئایا ئەگەر ناوم دەرچوو لە تیروپشک دەتوانم لەجێدانان (سازش) بکەم بۆ کەسێکى تر؟

    نەخێر، ئەمساڵ بە هیچ جۆرێک لەجێدانان (سازش) بۆ کەسێکى تر ناکرێت، تەنها لە کاتى بوونى دۆخێکی لە ناکاو وەک (نەخۆشی، مردن) بە پشتبەستن بە راپۆرتى پزیشکى و بەڵگەنامەى فەرمى، بە پێچەوانەوە کەسێکی تر لە لیستی یەدەگ شوێنت دەگرێتەوە.

      ئایا دوو ئافرەت یان دوو پیاو دەتوانن بەیەکەوە داواکاری حەج پێشکەش بکەن؟

      نەخێر، دوو ئافرەت یان دوو پیاو ناتوانن بەیەکەوە داواکارى حەج پێشکەش بکەن، بۆ زانیاری دەربارەی پۆلێنە جیاوازەکانی حەج ڕێنماییەکان بە وردی بخوێنەرەوە.

        ئایا ئەگەر ناوم دەرچوو لە تیروپشک دەتوانم دواخستن بکەم بۆ ساڵێکی تر؟

        نەخێر، ئەمساڵ بە هیچ جۆرێک دواخستن بۆ ساڵێکی تر ناکرێت، تەنها لە کاتى بوونى دۆخێکی لە ناکاوی وەک نەخۆشی، بە پشتبەستن بە راپۆرتى پزیشکى و بەڵگەنامەى فەرمى، بە پێچەوانەوە کەسێکی تر لە لیستی یەدەگ شوێنت دەگرێتەوە.

          ئایا منداڵ دەتوانێت ناوی تۆمار بکرێت لەگەڵ دایک و باوک؟

          نەخێر، منداڵ ناتوانێت فۆرمی داواکاری حەج پڕ بکاتەوە ئەگەر هاتوو تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر بێت.

            دانیشتووانى دەرەوەى هەرێم دەتوانن داواکارى حەج پێشکەش بکەن؟

            نەخێر، پێویستە داواکار دانیشتووى هەرێمى کوردستان بێت.

              ئایا دەتوانم بە ئارەزووى خۆم شێوازى گەشتەکەم دیاری بکەم واتە (ڕێگاى وشکانى یان ئاسمانى)؟

              بەڵێ، ئارەزوومەندانەیە بەڵام ڕێژەکەیان سنووردارە و لە کاتى مامەڵەکردنى گەشت لە نووسینگەى حەج وعومڕەى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دیارى دەکرێت.

                دەروازەی
                حەج
                © 2025 - حکومەتی هەرێمی كوردستان | فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری