بەڵێ دەتوانی داواکاری پێشکەش بکەیت، بەڵام دەبێت لەکاتى گەشت کردن سێ جۆر ڤاکسین وەربگرێت.
نەخێر، پێویستە هەڵگری پاسپۆرتى عێراقی و خاوەنی پێناسی دیجیتاڵی بیت، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری حەج.
بەڵێ پێویستە ژمارە مۆبایلت هەبێت و ژمارەکە کارا بێت بۆ وەرگرتنی کۆدی پشتڕاستکردنەوە.
نەخێر، دوو ئافرەت یان دوو پیاو ناتوانن بەیەکەوە داواکارى حەج پێشکەش بکەن، بۆ زانیاری دەربارەی پۆلێنە جیاوازەکانی حەج ڕێنماییەکان بە وردی بخوێنەرەوە.
نەخێر، هەر داواکارێک ناتوانێت لە داواکارییەک زیاتری هەبێت. بەڵام دەکرێت لە پۆلێنی سیانی پیاوێک لەگەڵ دوو مەحرەمدا داواکارییەک پێشکەش بکەن.
لە پۆلێنی ئافرەت بەتەنها پێویستە تەمەنی لە ٤٥ ساڵ کەمتر نەبێت، بەڵام لە پۆلێنەکانی تر لە تەمەنی ١٨ ساڵ بەرەوسەر دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
نەخێر، ئەمساڵ بە هیچ جۆرێک لەجێدانان (سازش) بۆ کەسێکى تر ناکرێت، تەنها لە کاتى بوونى دۆخێکی لە ناکاو وەک (نەخۆشی، مردن) بە پشتبەستن بە راپۆرتى پزیشکى و بەڵگەنامەى فەرمى، بە پێچەوانەوە کەسێکی تر لە لیستی یەدەگ شوێنت دەگرێتەوە.
نەخێر ناکرێت، سازش تەنها بۆ کەسی پلەیەک دەکرێت.
نەخێر، ئەمساڵ بە هیچ جۆرێک دواخستن بۆ ساڵێکی تر ناکرێت، تەنها لە کاتى بوونى دۆخێکی لە ناکاوی وەک نەخۆشی، بە پشتبەستن بە راپۆرتى پزیشکى و بەڵگەنامەى فەرمى، بە پێچەوانەوە کەسێکی تر لە لیستی یەدەگ شوێنت دەگرێتەوە.
نەخێر، بۆ ئەمساڵ حەجی بازرگانی بەردەست نابێت.
بە شێوەیەکی گشتی تێچووی حەج ئەم خزمەتگوزاریانە لەخۆ دەگرێت:
دابین کردنى ڤیزا.
تکتی فرۆکەى چوون و هاتن.
کرێی پاس ئەو هاووڵاتیانەى بە ڕێگاى وشکانى گەشتەکە ئەنجام دەدەن.
شوێنی مانەوە و سێ ژەم خواردن لە هەردوو شاری مەککە و مەدینەی پیرۆز.
کرێی تێچووى خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان وەکو دەرمان و ئۆتۆمبێلى گواستنەوەى نەخۆش.
خزمەتگوزارى مەشاعیرەکان.
عەرەفە: (خێوەت، دۆشەک، خواردن و خواردنەوە، کرێی هاتووچۆ).
مینا (منى) مانەوە بۆ ماوەى دوو شەو و سێ رۆژ (خێوەت، دۆشەک، خواردن و خواردنەوە).
کرێی چوون و هاتنى حاجییان لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان لە نێوان شار و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ هەردوو فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى (هەولێر و سلێمانى).
کرێی چوون و هاتنى حاجییان لە ووڵاتى عەرەبستانى سعودی لە نێوان شارى (مەککە و مەدینەی پیرۆز) و نێوان مەشاعیرەکان.
نەخێر، ناتوانێت داواکاری حەج پێشکەش بکات، پێویستە داواکار هەڵگری پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی عێراقی بێت.
نەخێر، منداڵ ناتوانێت فۆرمی داواکاری حەج پڕ بکاتەوە ئەگەر هاتوو تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر بێت.
نەخێر، پێویستە داواکار دانیشتووى هەرێمى کوردستان بێت.
بەڵێ، ئارەزوومەندانەیە بەڵام ڕێژەکەیان سنووردارە و لە کاتى مامەڵەکردنى گەشت لە نووسینگەى حەج وعومڕەى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دیارى دەکرێت.